نوچە.نێت
لە کۆمەڵگای هندیدا زەردەچەوە بەکار دەهێنرێت وەک کەرەستەیەکی گرنگ ، تەنانەت کچانی هند، پێش هاوسەرگیری چینێک زەردەچەوە لەخۆیان دەدەن دواتر ئارایشت دەکەن. ئەوەش بۆ رەونەق و جوانی روخسار.
دەتوانین ئەم پێکهاتەیە وەک ماسک بۆ روخسار بەکار بهێنین، ئەویش بە تێکەڵکردنی کەوچکێکی چێشت خۆر زەردەچەوە ، ٣ کەوچک شیر، دوو کەوچک ئارد ، چەند دڵۆپێک هەنگوین ، بەیەکەوە تێکەڵ بکرێت هەتا وەک هەویری لێ دێت دواتر و بدرێت لە روخسار، بۆ ماوەی ١٥ خولەک بمێنێتەوە، ئەمەش بۆ لابردنی زیبکە و پەڵە، هەروەها رێگرتن لە زوو چرچ و لۆچی روخسار.

