کسینجر: ئەمریکا و بەریتانیا دەبێ وەکو هاوپەیمان بمێننەوە

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە لیدوانێکدا دەڵێت، ئەمریکا  وبەریتانیا لە دوای چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، دەبیت هاوپەیمانێتی خۆیان بپارێزن.

بە گوێرەی نیوز مەکس،هێنری کسینجر سەرۆکی پێشووی دەزگای دبلۆماسی ئەمریکا رای وایە، کە ئەمریکا نابێت هیچ کات بەریتانیا بخاتە کۆتایی سەرەوە  و، ئەم وڵاتە دەبێت وەکوو هاوپەیمانێکی ئەمریکا و بەرژوەندییەکانی بمێنێتەوە.

کسینجر جەخت بە نیوز مەکسی گوتووە، ئەمریکا دەبێ بە شێوەیەک مامەڵە لە گەڵ بەریتانیا بکات، کە ئەم وڵاتە رووبەرووی ئەمریکا نەبێتەوە.

ئەم وتووێژەی کسینجر لە کاتێکدایە، پێشتر وتارێکی سەبارەت بە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بڵاو بۆتەوە. وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە وتارەکەیدا جەختی لەوە کردبووە، کە نابێ بەرامبەر بە چوونە دەرەوەی بەریتانیا دژکردەوەی توند نیشان بدرێ، بەڵکو دەبێ وەکو دەرفەتێک لێک بدرێتەوە.

کسینجر لە وتووێژەکەی لە گەڵ نیوزمەکس وەبیر دێنێتەوە، کە نابێ یارمەتییەکانی ئەم وڵاتە بە ئەمریکا بە درێژایی ساڵانی رابردوو لە بیر ببەینەوە،هەروەها دەشڵێت بەریتانیا دەبێ وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ درێژە بە رێڕەوی خۆی بدات .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com