نوچە-شفقنا
ماتیو رینزی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە لێدوانێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەبێ بەشێوەیەکی بێ بەزەییانە گروپی داعش لە ناو ببردرێت.
بە گوێرەی ماڵپەڕی اخبارالیوم، رینزی راشیگەیاندووە: نابێ لە ناوبردنی داعش رەحم بکرێ بەو هۆیەی، کە بەرەکانی داهاتوو پەنا نەبەنە سیاسەت و کرداری قیزەونانەی لەم چەشنە.
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوەش دەدات، کە داعش لە رووی سەربازییەوە لە سوریا،عێراق ولیبیا تووشی شکستی گەورە هاتووە و داواش لە بەرپرسانی وڵاتانی جیهان دەکات، کە بە مشتی ئاسنین ئەو کەس و لایەنانە سەرکوت بکەن، کە ستراتیژی و رێوشوێنی تیرۆریزم و نەفرەت دەگرنە بەر.