نەتەنیاهۆسەردانی ئەفریقا دەکات

0

نوچە-ئیرنا

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە مەبەستی بەستنی پەیوەندی بازرگانی لە گەڵ وڵاتانی ئەفریقا لە داهاتوویەکی نزیک سەردانی ئەم کیشوەرە دەکات.

بە گوێرەی ماڵپەری هەوالی”فلسطین الیوم”، بنیامین نەتانیاهۆ  لە سەردانەکەی  بۆ ئەفریقا  بڕیاروایە، لە ئۆرگاندا بەشداری رێورەسمیک بێت، کە تایبەتە بە یادی چل ساڵەی کوژرانی براکەی.

نەتانیاهۆ لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە ئەم سەردانەی بۆ ئەفریقا هەوڵێکە بۆ گەڕانەوەی هەمەلایەنی ئیسرائیل بۆ ئەفریقا.

ئەمە دووەمین سەردانی سەرۆکوەزیرێکی ئیسرائیلە بۆ ئەفریقا، پێشتر ئیسحاق رابین، سەرۆکوەزیری پێشووی ئەم وڵاتە لە ساڵی ١٩٩٤ سەردانی “دارالبیضاء”ی کردبووە.

ئیسرئیل هەروەها رەزامەندی خۆی بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی خۆی لەو وڵاتانە دەربڕیوە، کە قەرارە سەردانیان بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com