لە بەغدا ٧٩ کوژراو ١٣٢ کەس بریندار بوون

0

نوچەنێت

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی بەغدا، گەیشتە 79 كوژراو و 132 بریندار، گروپی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانیان راگەیاند.

تەقینەوەکەی یەکەم بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 3-7-2016، لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە گەڕەکی کەرادە، لەکاتی کۆبوونەوەی خەڵک بۆ پارشێو لەبەردەم خواردنگەیەکی بەغدا روویدا. تەقینەوەی دووەمیش لەڕێگەی بۆمبێکی چێندراو لە رۆژهەڵاتی بەغدا ئەنجامدرا.

ئەو دوو تەقینەوەیە لە دوو ساتەوەختی جیاواز روویانداوە، یەکیان لەکاتێکدایە، فەللوجە لە داعش پاککراوەتەوە و ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، رۆژ دوای رۆژ نزیک دەبێتەوە، ئەوەی دیکەیان نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزانە، کە خەڵکانێکی زۆر روو لە بازاڕەکان دەکەن.
چەند كاتژمێرێك دوای تەقینەوەكە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، ناسراو بە داعش، بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكان راگەیاند.

٥

٦٦

٧٧

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com