لە بەغدا هێرش دەکرێتە سەر عەبادی

0

نوچەنێت

لەکاتی سەردانکردنی بۆ ناوچەی کەڕادە، لە نێوەڕاستی شاری بەغدا، ژمارەیەک لە خەڵکی ناوچەکە بە خشت و پێڵاو هێرشیانكردە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

بە پێی زانیارییەکان، رۆژی یەکشەممە 3.7.2016 ، خەڵکی ناوچەی کەڕادە بە خشت و پێڵاوتێگرتن پێشوازییان لە حەیدەر عەبادی کرد، لەکاتێکدا ئەو سەردانی شوێنی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی دەکرد کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی 21 کەس.

سەرچاوەکە گوتی، خەڵکی ناوچەکە عەبادییان ناچارکردووە، بەخێرایی ئەو شوێنە جێبێڵێت. هەورەها لە هەوڵێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی حەیدەر عەبادیدا هاتووە”سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران حەیدەر عەبادی، سەردانی شوێنی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ناوچەی کەڕادەی کرد”.

کاژێر 1:00ی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 3-7-2016، لە نزیک حوسەینییەی عەبدولڕەسوڵ لە ناوچەی کەڕادە لە بەغدا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و لەئەنجامدا 18 کەس کوژران و 23 کەسی دیکە بریندار بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com