نوچە-قطرە
بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی”الیوم السابع”، نوری مالیکی سەرۆکی ئێئتلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە، لە دیمانەیەک لە گەڵ بی بی سی رایگەیاندووە، ئەگەر ئێئتلافی سیاسی زۆرینەی پەرلەمان لە گەڵ کاندیداتۆری ناوبراو رەزامەندی دەرببڕێ، ئامادەیی هەیە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی دوو ساڵی داهاتوو بپاڵێوێ.
مالیکی دەڵێت: کێشەی سەرەکی ئەمڕۆ عێراق، نایەکگروویی لە پیکهاتەی کۆمەڵگا و پێکهاتەی سیاسی ئەم وڵاتەیە، کە توانای ئەوەی تێدا نابینرێ هەمووان لە ژێر چەتری یەک نیشتیمان و یاسایەکی بنەڕەتی کۆبکاتەوە.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، دان بەوەدا دەنێت، کە لە ئێستادا یەکگرتووی و یەکڕیزی لە نێوان حزبەکان و فراکسیۆنەکانی سوننە، شیعە و کورد و مەسیحی لەناوچووە.
مالیکی دەردابەر سەرۆکوەزیرانی عەبادیەوە دەڵێت: کەمایەسی و کەموکوڕی زۆر مەترسیدار و گەورە لە پێکهاتەی دەوڵەتی ئێستای عێراق دەبیندرێ، بەڵام بە دروستی نازانم تەنها یەک کەس لێی بەرپرسیار بێت.
سەرۆکی ئێئتلافی دەوڵەتی یاسا، رەوتی سەدر بەو ەتاوانبار دەکات، کە لە رێگای بانگەشەکردنی بۆ چاکسازی دەستی هەیە لە تێکدانی رەوتی سیاسی عێراق و هەروەها هاتننی خەڵک بۆ سەرشەقامەکان وئەنجام دانی هەر جۆرە خۆپیشاندانێک دەباتە ژێر پرسیارەوە.