نوچە-باشگاه خبرنگاران
سەرۆککۆماری پێشووی فەرەنسا رایگەیاندووە، بە نیازە دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتی کۆماریخوازی فەرەنسا هەڵبگرێ.
سارکۆزی دەڵێت، خۆی بۆ دەست لە کارکیشانەوە لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکەی ئامادە دەکات.
بە بۆچوونی شارەزایان و چاودێرانی سیاسی، پێدەچێ سارکۆزی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی داهاتووی ئەم وڵاتە ئامادە بکات.
لایەنگرانی پارتی کۆماریخوازی فەرەنسا و سەرجەم حیزبە راست و میانەڕەوەکانی ئەم وڵاتە، لە مانگی نۆڤامبەر خۆیان بۆدەستنیشانکردنی پاڵێوراوەکانیان بە مەبەستی بەشداری لە هەڵبژاردەنەکانی سەرۆککۆماریی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٧ ئامادە دەکەن.
براوەی ئەم دەنگدانە دەبێ لە گەڵ ماریل لوین، پاڵێوراوی بەرەی نیشتمانی فەرەنسا و پاڵێوراوێکی پارتی سۆسیالیستی ئەم وڵاتە، کە رەنگە فرانسوا ئۆلاند بێت، رکابەرایەتی دەکات.