نوچه- واشنتن تایمز
رۆژنامه‌ی واشنتن تایمزی ئه‌مریكی، ئێرانی وه‌ك گه‌وره‌ترین پاڵپشتی تیرۆ له جیهاندا وه‌سف كرد، رۆژنامه‌كه ره‌خنه له ئیدانه كردنه‌كه‌ی ئێران بۆ هێرشه‌كه‌ی ئۆرلاندۆ ده‌گرێت، كه بوه هۆی كوژرانی ده‌یان كه‌س.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت” زۆر ئه‌سته‌مه ده‌ربڕینێكی فێڵاوی تر له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بدۆزرێته‌وه، كه تیایدا ئیدانه‌ی رووداوه‌كه‌ی ئۆرلاندۆی كردبوو، ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی باكگراوندی ئێرانه‌وه سه‌یر بكرێت كه یه‌كه‌مین پشتیوانی تیرۆره له جیهاندا و هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی ئاشكرای هه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا”.
رۆژنامه‌كه پێوایه، ئیدانه‌ی رژێمی ئیران بۆهێرشه‌كه‌ی ئۆرلاند ” هیچ نرخێكی نییه” چونكه له‌لایه‌ن تارانی پاڵپشتی تیرۆره‌وه ده‌ركراوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن حكومه‌تی رۆحانییه‌وه‌یه، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه زیاتر په‌سه‌نده، به‌ڵام وشه‌ی میانڕه‌وی كه حكومه‌ته‌كه‌ی رۆحانی پێ وه‌سف ده‌كرێت له جێگه‌ی خۆیدا نییه، چونكه حكومه‌ته‌كه‌ی تا ئێستاش له هه‌وڵی به‌ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌تۆمیدایه، به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پشكنه‌رانی وزه‌ی ئه‌تۆم شوێنه‌واری یۆرانیۆمیان له كارگه‌ی بارشینی باشوری رۆژهه‌ڵاتی تاران دۆزییه‌وه.