نوچه- سیمای ئازادی
سه‌رۆكی پێشووی دادوه‌رانی فه‌له‌ستین و ئیمامی مزگه‌وتی شاری خه‌لیل، شێخ دكتۆر ته‌یسیر ته‌میمی هێرشێكی توندی كرده سه‌ر رژیمی ئێران.
شێخ ته‌میمی گوتی ” ئێران له رێگه‌ی راگه‌یاندنی (رۆژی جیهانی قودسه‌وه) بازرگانی به ناوی قودسه‌وه ده‌كات، ئه‌م دروشمه یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵه دروشمه درۆ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی، كه ئێران بۆ بازرگانی كردن به كێشه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه به‌كاری ده‌هێنێت”.
ته‌میمی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ” سیمای ئازادی” سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی ئێران جه‌ختی كرده‌وه، كه له‌و كاته‌وه‌ی خومه‌ینی شۆڕشی گه‌لی ئێرانی له ساڵی 1979 بۆخۆی دزی، ده‌ستی به‌و دروشمه بریقه‌دارو فێڵاوی و درۆیانه كرد، یه‌كێك له‌و دروشمانه ئه‌وه‌یه كه كۆتا هه‌ینی مانگی ره‌مه‌زانی وه‌ك ” رۆژی جیهانی قودس” ده‌ستنیشان كرد.
هه‌روه‌ها گوتی” خومه‌ینی ” رۆژی قودس” ی داهێنا، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا جێگری وه‌زیری به‌رگری ئێران رێككه‌وتناممه‌ی كڕینی چه‌ك له ئیسرائیلی واژۆ ده‌كرد، به بڕی 133 ملیۆن دۆلار. ئه‌و چه‌كانه‌ش له دژی كێ به‌كار ده‌هاتن؟ بێگومان له دژی خه‌ڵكی موسڵمان، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی ئومه‌تی موسڵمانی پێ بكوژێت.
ئه‌وه‌شی گوت، كه خومه‌ینی ویستی به به‌كارهینانی دروشمی رۆژی جیهانی قودس ئومه‌ت چه‌واشه بكات و فێڵیان لێبكات، دروشمی قودس ده‌بێت ئومه‌ت یه‌كبخات، نه‌ك په‌رته‌وازه‌ی بكات. نابێت رۆڵه‌كانی ئومه‌تی پێ بكوژێت، ئه‌م دروشمه بۆ خه‌ڵه‌تاندنی ئومه‌ته، به‌ڵێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه روانگه‌ی رژێمی خومه‌ینی و ئێران بوه”.