نوچه- ئه‌لوه‌ته‌ن
موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، هێرشی كرده سه‌ر نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و بەوە تۆمەتباری کرد، كه ئه‌و هۆكاری هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراقه و هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌ك له ئه‌ستۆی ئه‌ودایه.
سه‌در ره‌خنه‌ی له لێدوانه‌كانی هادی عامری، به‌رپرسی رێكخراوی به‌دری شیعه و سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی گرت، كه گوتبووی مالیكی دامه‌زرێنه‌ری حه‌شدی شه‌عبییه، سه‌در ده‌ڵێت مالیكی دامه‌زرێنه‌ری حه‌شدی شه‌عبی نییه، به‌ڵكو جاشی دروست كردوه، هه‌روه‌ها دەڵێت، ئه‌و لێدوانانه هه‌وڵێكه بۆ جوان كردنی وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ” خه‌ون به ویلایه‌تی سێیه‌مه‌وه ده‌بینێت”.
سه‌در هه‌روه‌ها گوتی، مایه‌ی قبوڵکردن نییه كه‌سانی وه‌ك مالیكی به‌رپرسی ” جیهاد و جیهادكه‌ران” بێت.
سه‌در ئه‌وه‌شی به بیری عێراقییه‌كان هێنایه‌وه، كه دیكتاتۆریه‌تی مالیكی عیراقی فه‌وتاند، ئه‌وه‌ی له سپایكه‌ر و سه‌قڵاویه و موسڵ و ئه‌نبار و شوێنه‌كانیتر له ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر هاوڵاتیان روویاندا، له‌ژێر ناونیشانی ” تیرۆی حكومه‌ت و حكومه‌تی تیرۆر”دا بوو.
قسه‌كانی به‌وه كۆتایی پێهێنا كه :” دیكتاتۆریه‌ت سه‌رناكه‌وێ، جا له هه‌ر جێگایه‌كه‌وه بێت”.