نوچە-میزان
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر لە عێراق، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە شەڕی مەیدانی لە گەڵ داعش لە کۆتایی خۆیدایە دەڵێت: شەڕ لە دژی فکرییەتی داعش بەردەوامە.
هادی عامری هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکات، کە خەڵکی عێراق توانیویانە لە مەیدانی جەنگ داعش تێکبشکێنن.
عامری خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی فکرییەتی داعش وجەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەموو لایەک دەبێ هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و لە دژی بیروباوەڕی داش بوەستنەوە.
عامری رایگەیاندووە، خەڵکی عێراق لە رووی سەربازییەوە داعشی تێکشکاندووە و بە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکانی داعش لە فەلوجە، بە هاوکاری گەل و دەوڵەتی عێراق شکستی هێنا و لەم شارە وەدەرنرا.
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، سەرکەوتنی سوپای عێراق لە شاری فەلوجە بە دیارییەکی ئیلاهی وەسف دەکات.