سەرکردەی تاڵیبان داوا دەکات ئەمریکا هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە

0

نوچە-قطرە

سەرکردەی تاڵیبانی ئەفغانستان، داوا لە ئەمریکا دەکات، هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

هەیبەتوڵا ئاخوندزادە، سەرکردەی تاڵیبانی کە دوای کوژرانی مەلا مەنسور وەکوو سەرکردەی ئەم گروپە دیاریکراوە، لە یەکەم وتاری گشتیی خۆیدا داوای لە ئەمریکا کردووە هێزەکانی لەم وڵاتە بکشێنێتەوە.

ئاخوندزادە لەم بارەوە رایگەیاندووە، توندوتیژی هیچ ئەنجامێکی بەدواوە نییە،هەر بۆیە پێویست دەکات ئەمریکا کۆتایی بە داگیرکاری لەم وڵاتە بێنێ. سەرکردەی تاڵیبان جەختی لەوە کردۆتەوە، کە گەلی ئەفغانستان بەردەوام لە دژی داگیرکاری وەستاوەتەوە و ناشتوانێ ئەم خەڵکە چاوترسێن بکات.

سەرکردەی تاڵیبان هەروەها هۆشداری دەداتە ئەو کەسانە کە پشتگیری ئەمریکا دەکەن و دەڵێت: ئێوە هەمان رێگە دەپێون کە پێشتر لایەنگرانی بەریتانیا و سۆڤییەت تاقییان کردۆتەوە.

ئاخوندزادە لە کۆتایی وتارەکەیدا،  ئاماژە بە وتووێژ لە گەڵ ئەمریکا دەکات و دەڵێت، مەرجی سەرەکی ئەوەیە کە سەرەتا ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەم وڵاتە بکشێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com