والی داعش لە گەیارە کوژرا

0

نوچەنێت

والی داعش لە شارەدێی گەیارە و بەرپرسی ھاوەنەکانی داعش لە هەمان شوێن، كەوتنە بەر هێرشێكی فڕۆکە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان و کوژران.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مەھدی لویزی، والی داعش لە شارەدێی گەیارە و حەمادی خەفاجی، بەرپرسی تیمی هاوەنەكانی داعشیان کوشتووە.

شارەدێی گەیارە، لە رووی دانیشتووانەوە گەورەترین شارەدێی عێراقە و لەسەر رووباری دیجلە هەڵكەوتووە، سەر بە پارێزگای نەینەوایە و بەدووری 60 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری موسڵ.

بەرەبەیانی رۆژی 18-6-2016 پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی شەرگات و شارەدێی گەیارە، لە باکوری پارێزگای سەڵاحەدین  و باشووری موسڵ لەلایەن سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکانی دیکە بە پاڵپشتی ھێزی ئاسمانی عێراق و ھاوپەیمانان دەستیپێکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com