ترامپ: رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئیران کارەسات بوو

0

نوچەنێت-میزان

پاڵێوراوی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا رەخنە لە باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەم وڵاتە و جۆن کیری، وەزیری دەرەوە دەگرێت و دەڵێت، رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئیران بۆ ئەمریکا کارەساتێکی گەورە هەژمار دەکرێت و هەروەها بۆ ئیسرائیل کارەساتێکی گەورەترە.

ترامپ ئاماژە بەوە دەدات، کە ئێرانییەکان دانوستانکاری گەورەن و دەڵێت، کە رێککەوتنە ئەتۆمەییەکە ترسناکە و ئێرانی کردۆتەوە هیزێکی گەورە.

ترامپ بە ئاماژەدان بە ناوی جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: کێری یەکێک لەو ناسەرکەوتووترین دانوستانکارانەیە کە تا ئێستا بینیومە.

پاڵێوراوی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا گوتوویەتی، کە ئێران بەر لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ کۆمەڵێک گرفتی قوول بەرەوڕوو بوو، هەر بۆیە نەدەبوو ئێمە رێککەوتنیان لە گەڵ بکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com