نوچەنێت-مهر
وەزیری دەرەوەی ئیتالیا رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی رای لە سەر بوون بە ئەندامی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپادا هەیە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری فەڕەنسا، پائپلۆ جنتیلۆنی لە دیمانەیەک لە گەڵ رۆژنامەی ئیتالیایی لاستمپا جەختی لەوە کردۆتەوە، کە دەبێ رێز بۆ دەنگی گەلی بەریتانیا دابنرێ و دەڵێت، ئەنجامی گشتپرسی بەریتانیا بۆ دەرچوونی لە یەکێتی ئەوروپا، نیشانی دا کە ئەم وڵاتە بڕیاری دوورکەوتنەوەی لە یەکیتی ئەوروپا هەیە و چیدی نایهەوێت لەم یەکێتییەدا بمێنێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئیتالیا، رەزامەندی وڵاتەکەی بۆ بوون بە ئەندامی تورکیا لە یەکیتی ئەوروپا دەخاتەڕوو و گوتوویەتی، کە تورکیا خاڵی بەرامبەری بەریتانیایە و لە هەوڵ دایە بە شێوازی جۆراوجۆر خۆی لە یەکێتی ئەوروپا نزیک بکاتەوە و ببێتە ئەندامێکی ئەم یەکێتییە.
وەزیری دەرەوەی ئیتالیا، سەبارەت بە درێژ بوونەوەی رەوتی پەیوەست بوونی تورکیا بە یەکیتی ئەوروپا گوتویەتی، تورکیا لە زۆر لاوە تا ئیستا هێرشی لە سەرە، ئەمەش بۆتە هۆی دواکەوتنی لە بە ئەندام بوونی لە یەکێتی ئەوروپا.