نوچەنێت-رادیۆ فەردا
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رۆژی هەینی،1ی جولای رایگەیاندووە، کە بە هۆی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا، لە نزیک شاری موسل دوو فەرماندەی باڵای داعش لە ناوچوون.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری فارس، گوتەبێژی پنتاگۆن لەم بارەیەوە گوتوویەتی، لەم هێرشەدا باسم محمد احمد سوڵتان البجاری، جێگری وەزارەتی جەنگ و حاتم طالب الحمدانی فەرماندەیەکەی باڵای ئەم گروپە کوژراون.
گوتەبێژی پنتاگۆن دەڵێت، سلطان البجاری لە ئەندامانی قاعیدە بووە کە دواتر پەیوەست بووە بە ریزەکانی داعشەوە و چاودێری ئۆپەراسیۆنی داعشی کردووە، لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی شاری موسڵ.
پیتر کوک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، سەبارەت بە سوڵتان البجاری دەڵێت، البجاری فەرماندەی گروپی “جیش الدابو” بووە، ئەم گروپە بە ئەنجامدانی هێرشی خۆکوژی و کاری تەقینەوە و بە کارهێنانی گازی خەردەل بەناوبانگ بووە.
گوتە بیژی پنتاگۆن ئەوەی خستۆتەڕوو، کە لە ناو بردنی ئەم فەرماندانە رێگەی بۆ گرتنەوە شاری موسڵ لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە خۆش دەکات.