نوچه‌نێت-قرتاس
عه‌واتیف نیعمه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق، له فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای له حكومه‌ت و هاوپه‌یمانێتی شیعه‌كان كرد، داواكاری فراكسیۆنی هێزه نیشتیمانییه‌كان نه‌ده‌نه‌وه، كه داوای لێبوردنی گشتی بۆ تاریق هاشمی و رافیع عیساوی ده‌كه‌ن.
نیعمه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانكاری هاوپه‌یمانێتی هێزه نیشتیمانییه‌كان (سوننه‌كان) رایگه‌یاندووه، كه ئه‌وان داوایان له هاوپه‌یمانی نیشتیمانی (شیعه‌كان) كردووه، یاسای لێبوردنی گشتی په‌سه‌ندبكه‌ن و، لێبوردن بۆ هه‌ریه‌كه له جێگری پێشووی سه‌ركۆمار، تاریق هاشمی، هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشووی دارایی كه رافیع عیساوی بوو، هه‌روه‌ها سوڵتان هاشم وه‌زیر له سه‌رده‌می رژێمی پێشوو، دەربچێت.
نیعمه به زمانێكی توند ده‌ڵێت “داواكاری له‌مجۆره جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه له لایه‌ن كه‌سانێك، كه پێشووتر له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیده‌كانی ئێمه سه‌مایان ده‌كرد و هه‌ر خۆیشیان سه‌رپه‌رشتیاری گۆڕه‌پانه‌كانی سه‌رشۆڕی بوون”.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “ئێستا وێنه‌كه رون بووه‌وه، ده‌ركه‌وت هاوپه‌یمانێتی هێزه نیشتیمانییه‌كان چی ده‌وێ، ئه‌و لێوبردنی گشتییه‌ی ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن بریتی نییه له لێبوردنی گشتی له به‌ندییه‌كان، به‌ڵكو بۆ لێبرودنه له تاریق هاشمی، رافیع عیساوی و سوڵتان هاشم”.
له به‌یاننامه‌كه‌ی عواتف نیعمه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه “هه‌ی له‌ناوچوون بۆ حكومه‌تێك كه به داواكاری له‌و جۆره رازی بێ” جه‌ختیش ده‌كاته‌وه “ئازادكردنی ئه‌قڵ گرنگتره له ئازادكردنی فه‌للوجه”.