نوچه‌نێت-هه‌ولێر
به‌پێی نوێترین راپۆرتی یۆنامی، کە ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوبووه‌ته‌وه، مانگی رابردوو له عێراق 662 كه‌س كوژراون و 1457 كه‌سی دیكه برینداربوون. له نێویشیاندا به‌غدا زۆرترین قوربانی هه‌بووه كه 978 كه‌س بوون، له‌نێویاندا 236 كوژراو و 742 بریندار هه‌بوون، بێئه‌وه‌ی قوربانییانی پارێزگای ئه‌نبار هه‌بن.
راپۆرتی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ هاریكاری عێراق (یۆنامی) ده‌ڵێت، ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی له عێراق و له هه‌مان مانگدا 382 كه‌س بووه و بریندارانی مه‌ده‌نیش 1145 كه‌س بوون.
ژماره‌ی قوربانییانی سه‌ربازیش 280 كه‌س بوون، كه چه‌ند شه‌هیدێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه و، برینداره‌كانیش 312 كه‌س بوون. ئاماره سه‌ربازییه‌كان ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌للوجه و رومادی ناگرێته‌وه.