کسینجر: ئەوروپا پێیوانەبێت بەریتانیا زیندانییەکی هەڵاتووە

0

نوچەنێت-مهر

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا پێیوایە کە بە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا رۆڵێکی گرنگ و چالاکتری لەم کیشوەرە دەبێت.

ئاژانسی سپۆتنیک لەم بارەیەوە دەڵێت؛ هێنری کسینجر وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا پێیوایە، کە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا هەلێکی گەورەی خستۆتە بەردەم ئەمریکا تا لە داهاتوودا لەم وڵاتانە رۆڵێکی چالاکانتر بگێڕێت.

کسینجر، لە نوێترین لێدوانی خۆیدا بڕیاری بەریتانیا بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپای وەک نمونەیەکی کلاسیک لە یاسای دەرهاویشتە نەخوازراوەکان وەسفکردووە و جەخت لە سەر گرنگی لایەنی نێودەوڵەتی ئەم بڕیارە دەکاتەوە.

کسینجر لەم بارەیەوە گوتویەتی، کاریگەرییەکانی دەرچوون ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا بەرچاوە، چونکە تەنیا بە بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا سنووردار ناکرێتەوە. راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هەروەها پێیوایە، ئەنجامی گشتپرسییەکەی بەریتانیا دەرخەری بیروباوەڕی خەڵکی ئەم وڵاتەیە و شکست و دەرهاویشتەکانی ئەم بڕیارە نابێ ببێتە هۆی وەلانانی شیکار و لێکدانەوەی رەخنەگرانەی خودی بڕیارەکە.

کسینجر، گەشبینی خۆی بۆ ئایندەی یەکێتی ئەوروپا دەخاتەڕوو و دەڵێت، ئەوروپا دەکاتە بەر دەنگی خۆی کە دەبێ پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەریتانیا بپارێزی و ئەوروپا نابێت وەک زیندانییەکی هەڵاتوو بڕوانێتە بەریتانیا. هاوکات گەشبینە لەوەی کە رێگایەک بۆ گەڕانەوەی  ئەم وڵاتە بۆ ریزی یەکێتی ئەوروپا بوونی هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com