پوتین: چارەنووسی سوریا داهاتووی وڵاتانی ناوچە یەکلا دەکاتەوە

0

نوچەنێت-مهر

سەرۆککۆماری روسیا دەڵێت چارەنووسی سوریا داهاتووی وڵاتانی ناوچەکە دیاری دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سوپا و دەزگای دیپلۆماسی روسیا یارمەتی بەردەوامبوونی سیستمی سیاسی سوریا دەدات.

ڤێلادیمی پوتین، سەرۆککۆماری روسیا ئەوە دەخاتەڕوو، کە چارەنووس و ئەنجامەکانی شەڕ لە گەل سوریا، لە سوریا روون دەبێتەوە و شەر لە دژی تیرۆریزم پێویستی بە یارمەتی هەموو لایەنەکانە.

پوتین، لە میانەی وتارێکدا و لە کۆبوونەوە لە گەڵ باڵوێزەکانی ئەم وڵاتە لە وڵاتانی جیهان دەڵێت: تیرۆریزم گەورەترین مەترسییە کە ئاسایشی نێودەوڵەتی خستۆتە مەترسیەوە  وتەنانەت بۆ وەدیهاتنی ئامانجەکانی چەکی کیمیاییش بەکار دێنێت.

پوتین ئاماژە بەوە دەدات، کە قەیران و شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا، بەم زووانە چارەسەر نابێت.

پوتین، هاوکات خوازیاری پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشە لە دژی تیرۆریزم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com