نوچه‌نێت-هه‌ولێر
سیا‌سەتوانی به‌ناوبانگی شیعه‌ی عێراقی، ئه‌یاد جه‌ماله‌دین، ده‌ڵێ هه‌موو جیهانی ئیسلامی سوننه هه‌ر له ئه‌ندە‌نوسیا هه‌تا سه‌نیگال دژی رژێمی ئێرانن و له لایان له ئیسرائیل نه‌فره‌تاوی تره.
له نوێترین پۆستیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌یاد جه‌ماله‌ددین ده‌ڵێ، مسوڵمانه سوننه‌كان ئاماده نین بۆ رۆژی جیهانی قودس خۆپیشاندان بكه‌ن. ئه‌ویش بۆ ئه‌وه نییە، كه رقیان له قودسه، به‌ڵكو چونكه رقیان له رژێمی ئێرانه و ته‌نیا به‌كرێگیراوانی ئێران له‌و رۆژه‌دا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
جه‌ماله‌دین ده‌ڵێ، نه گه‌لانی سوننه و نه ده‌وڵه‌ته سوننه‌كانیش له ئێران رازی نین و ئێستا رژێمی ئێران بووه‌ته ده‌وڵه‌تێكی په‌ڕگیر و نه‌خوازراو.
ئه‌و سیاسه‌توانه عه‌لمانییه‌ی شیعه ده‌ڵێ, گه‌لی ئێرانیش ئارامیان له به‌ر بڕاوه له داخی ئه‌و بازرگانه مێزه‌ر به‌سه‌رانه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئێران, كه بازاڕی دونیا و قیامه‌تی خه‌ڵكی ئێرانیان قۆرخكردووه.
جه‌ماله‌دین ده‌ڵێ، ئه‌وه‌نده سه‌رشۆڕی بۆ رژێمی ئێران به‌سه كه دڵی، به ستایشه‌كانی لایه‌نگه‌لێكی بەکرێگیرا و بێسه‌روبه‌ری فه‌ڵه‌ستینی خۆشه، یان دڵی به‌وه خۆشه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ددان به مسوڵمانێتی رژێمی ئێڕان‌دا بنێ، له كاتێكدا حه‌ماس بڵاوكه‌ره‌وه‌ی تیرۆریزمه.
ئه‌یاد جه‌ماله‌دین گوتی، رژێمی ئێستای ئێران عه‌یبه‌یه‌كه به‌سه‌ر شانی گه‌لی مه‌زنی ئێرانه‌وه، گه‌لێك كه به گه‌لی فه‌لسه‌فه و هونه‌ر و شارستانێتی ناسراون و ساڵانێك پێشڕه‌وی مسوڵمانان بوون به زانا و شاعیر و هونه‌رمه‌ندی مه‌زن.