نوچه‌نێت-خه‌لیج24
سامر سه‌بهان باڵیۆزی سعودیه له عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه ده‌ڵێت، به‌ڵگه‌ی گرنگ و جددی له به‌رده‌ستن كه ئێران له هه‌وڵدایه ئه‌و و ئه‌ندامانی تری باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له به‌غدا بكاته ئامانج.
سه‌بهان ده‌ڵێ ئه‌وان به‌رپرسانی عێراقیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران. به‌رپرسانی عێراقیش تیمی پاراستنی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه‌یان به‌هێزتر كردووه.
سه‌بهان گوتوویه‌تی ئه‌وه‌ی ئێران له پایته‌ختی وڵاتانی تر ده‌یكات، له به‌غدا ئاسان بۆی ناچێته سه‌ر، چونكه عێراق وڵاتێكی عه‌ره‌بییه و په‌یوه‌ندی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز و دێرین ده‌یبستێتە‌وه به سعودیه‌وه.
سه‌بهان جه‌ختیكردۆته‌وه، كه هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ لێدانی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له به‌غدا، ته‌نانه‌ت به‌ر له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و كه‌مپه‌ینێكیان ده‌ستپێكردووه، بۆ گومان درووستكردن له‌سه‌ر كاره‌كانی باڵیۆزی سعودیه و تیمه‌كه‌ی له عێراقدا و، هه‌ڵمه‌تی هاندانی ده‌ركردنی باڵیۆزی سعودیه له عێراق، به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی ئێران له دژی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له عێراق.
سه‌بهان گوتویه‌تی، كاره‌كانی ئێران دژی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له به‌غدا، به‌رنامه بۆ داڕێژراون و تا دێت توندتر ده‌بن. جەختی لەوە كردۆ‌ته‌وه، كه رژێمی ئێران له هه‌ر دوو په‌رله‌مانی ئێران و عێراقیه‌وه ده‌نگی ئه‌وتۆی درووستكردووه، كه خوازیاری ده‌ركردنی باڵیۆزی سعودیه‌ن له عێراق.