نوچه‌نێت-ئانادۆڵ
به‌رپرسی كاروباری عێراق له ده‌سته‌ی بازرگانی ئێرانی، مه‌هدی نه‌جات، ده‌ڵێ كۆمپانیا ئێرانییه‌كان ده‌ستیان كردووه به به‌كرێگرتنی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كانی عێراق.
نه‌جات له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ده‌ڵێت، زۆربه‌ی زه‌وییه‌كان له پارێزگای واست به كرێگیراون و ئێستا كۆمپانیا ئێرانییه‌كان، ده‌ستیان كردووه به كشتوكاڵ له زه‌وییه عێراقییه‌كاندا.
نه‌جات گوتوشیه‌تی، حكومه‌تی به‌غدا پشتیوانی ئه‌وه ده‌كات ئێرانییه‌كان ئه‌و زه‌وییانه‌ی عێراق بۆ خۆیان به‌كاربهێنن، بۆیه داوای له ئێرانییه‌كان كردووه بێنه عێراق و ئه‌وانیش زه‌وی به كرێ بگرن.