نوچه‌نێت-ئه‌لنه‌به‌ء
لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوا له حكومه‌تی به‌غدا ده‌كات بیرێك له ئاینده‌ی خۆی بكاته‌وه، چونكه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا عێراق توانای به‌رده‌وامیی نییه.
ماجیده ته‌میمی ئه‌ندامی لیژنه‌كه ده‌ڵێت، هه‌تا ئێستا عێراق به قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌ڕوات به‌ڕێوه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی نه‌وت تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتیه‌تی، وتیشی ده‌بێ عێراق حیسبای داهاتووی بگات “چونكه وڵات به قه‌رز و قۆڵ ناڕوات به‌ڕێوه”.
ته‌میمی گوتی، تا ئێستاش لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان نازانێ مه‌رجه‌كان و رێوشوێنه‌كانی وه‌رگرتنی قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ عێراق چین، هه‌ر له 5 ملیار دۆلاره‌كه‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی تاكو 3 ملیاره‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و 3.6 ملیاری وڵاتانی G7.
ته‌میمی ترسی خۆی له ئایینده‌ی ئابووری عێراق ناشارێتەوەو، داوای داڕشتنی پلانی ستراتیژی ده‌كات تاكو عێراق، له رووی ئابورییه‌وه بكه‌وێته سه‌ر پێی خۆی، نه‌ك وه‌كو ئێستا هه‌ر چاوی له وه‌رگرتنی قه‌رز بێ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.