نوچه‌نێت-ئه‌لعێراق
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی (نه‌زاهه) ی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند, كه ته‌نیا 18%ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سامانی خۆیان ئاشكرا كردووه.
حه‌سه‌ن یاسری، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له به‌غدا دوای راگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌نجامانه، داوای له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراپ كرد مووچه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ببڕێ كه تاكو ئێستا سامانی خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه.
ساڵی رابردوو، ده‌سته‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵای كردبوو له‌دژی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی سامانی خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن، به‌ڵام تاكو ئێستا له به‌غدا هیچ په‌رله‌كانتارێك سزا نه‌دراوه له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی و هه‌ڕه‌شه‌كانی جه‌سته‌ی نه‌واهه هه‌ر وه‌كو مره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ماونه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن یاسری ده‌ڵێت، مادده‌ی 17 ی یاسای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی ژماره 30 ساڵی 2011 به‌رپرسان ناچارده‌كات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێكی باڵا هه‌موو ساڵێك سامانی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و هه‌ركاتێكیش له پۆسته‌كه نه‌مان، راپۆرتی كۆتایی سامانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.