نوچەنێت- ئه‌لعه‌ره‌بیه
عادل جوبه‌یری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه داوای وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی كرد له دژی میلیشیا شیعه چه‌كداره‌كانی عێراق كه به كاره‌كانیان ململانێی تایفه‌گه‌ری له عێراق زیاتر ده‌كه‌ن.
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌واناندا له كۆتایی سه‌ردانی كوڕی جێنشینی سعودیه محه‌مه‌د بن سه‌لماندا بۆ پاریس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرد له عێراق.
جوبه‌یر، ئه‌و میلیشیایانه‌ی سه‌ر به ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ئاگری تایفه‌گه‌ری له عێراق خۆش ده‌كه‌ن، داواكاری خۆشی دووپات كرده‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی عێراقی كه هه‌موو پێكهاته و توێژه‌كانی عێراق تێیدا به‌شدار بن.
هه‌وره‌ها داوای له ئێران كرد واز له هه‌ڵسوكه‌وتی دوژمنكارانه‌ی بهێنێت له به‌رامبه‌ر سعودیه، تارانی به وروژاندنی ئاژاوه‌گێڕی له ناوچه‌كه تۆمه‌تبار كرد. گوتیشی ئێران و حزبوڵڵا، ناهێڵن سه‌رۆكی لوبنان هه‌ڵبژێردرێت، پێشیوابوو كه مانه‌وه‌ی لوبنان به ناسه‌قامگیری له به‌رژه‌وه‌ندی حزبوڵڵادایه