نوچەنێت- ئێم تی ڤی
گروپێكی چه‌كداری لوبنانی كه ناویان له خۆیان ناوه ” سه‌رایای شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌سیر” به‌ڵێنیانداوه له وشكانی و ده‌ریا و ئاسمان حزبوڵڵا بپێكن، جه‌ختیان لەوە كردوه‌ته‌وه كه هه‌موو فڕۆكه‌یه‌ك ده‌پێكن كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ره‌فیق حه‌ریرییه‌وه چه‌ك ده‌گوازێته‌وه بۆ حزبوڵڵا.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا سێ چه‌كدار ده‌رده‌كه‌ون و له پشتیانه‌وه دروشمی ” لا اله الا الله” به ره‌نگی ره‌ش نووسراوه، ئه‌وان به‌ڵێن ده‌ده‌ن حزبوڵڵا کە ئێران چه‌كی پێده‌دات بكه‌نه ئامانج.
چه‌كداره‌كان له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ڵێن “ئێمه سه‌رایای شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌سیرین، خوا له دیلی رزگاری بكات، دەڵێن، ئه‌مرۆ ئێمه كارده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له دژی كافره‌كان و سه‌ركرده‌كانیان له خاكی شه‌یتان “ئێران”، ئه‌ویش له رێگه‌ی لێدانی هه‌موو هاوكارییه‌ك كه پیشكه‌شی “حزبوڵڵا” ( وه‌ك خۆیان ناوییان هێنا) ده‌كرێت و له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ره‌فیق حه‌ریرییه‌وه ده‌گاته خاكی ئێمه و، حزبی شه‌یتانی پێ پڕچه‌ك ده‌كرێت، كه له دژی براكانمان له لوبنان و سوریا به‌كاری ده‌هێنن، ئێمه پێتان راده‌گه‌یه‌نین كه هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك ئه‌و چه‌كانه ده‌گوازێته‌وه، ئامانجی ئێمه‌یه و له رووی ده‌وه‌ستینه‌وه و ئه‌و رێگه‌یه ده‌گرین كه شێخه‌كه‌مان گرتوویه‌تی”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه كه‌ناڵی ” ئێم تی ڤی لوبنان” ده‌ڵێت لایه‌نگرانی شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌سیر ره‌تیان كردۆته‌وه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه هی گروپی ئه‌سیر بێت و گوتوویانە، كه ئه‌وان باڵی سه‌ربازییان نییه و ئه‌و ده‌نگانه‌ی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا هه‌ن ده‌نگی ناسراو نین لای ئه‌وان.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵای ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، هه‌ینی رابردوو له چله‌ی مسته‌فا به‌دره‌دینی سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی حزبوڵڵا رایگه‌یاند ” پاره و موچه و چه‌كی حزبوڵڵا له لایه‌ن ئێرانه‌وه دابین ده‌كرێت، تا ئێران پاره‌ی هه‌بێت، حزبوڵڵاش هه‌یه‌تی”.