نوچە-رادیو فردا
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و روانگەی مافەکانی مرۆڤ، لە بەیانێکی هاوبەشدا داوایان لە کۆڕی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، کە بە هۆی کوشتاریی خەڵکی مەدەنی لە یەمەن، ئەم وڵاتە لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ وەلابنرێ.
ئەم دوو رێکخراوە بە پشت بەستن بە کۆمەلێک بەڵگەی پەیوەندیدار بە ٦٩ هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانێتی ئیسلامی بە سەرکردایەتی سعودیە، کە تیایدا ٩١٤ کەس لە خەڵکی مەدەنی کوژراون و هەروەها ژمارەیەک نەخۆشخان، قوتابخانە ومزگەوت رووخێندراون، ئەم هێرشانەی وەک تاوانی جەنگی وەسف کردووە.
لە بەیانە هاوبەشەکەی ئەم دوو رێکخراوەدا هاتووە، تا ئەو کاتەی کە هێزەکانی هاوپەیمانیتی سعودیە لە کوشتاری خەڵکی مەدەنی یەمەن بەردەوام بن، سعودیە نابێ وەک ئەندامی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ هەژمار بکرێت.
ئەمنیستی و روانگەی مافەکامی مرۆڤ رایانگەیاندووە، ئەم پرسە لە کۆڕی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەخەنە بەر باس وگفتوگۆ.
سعودیە بۆ ماوەی دوو ساڵە، ئەندامی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤە لەرێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.