نوچە-شفقنا
بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆیتەرز سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی حوزەیران لە راپۆرتێکدا دەڵێت، باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، لە میانەی وتارێکی لە پەرلەمانی کەنەدا وێڕای ئاماژەدانی بە دەنگی ئەرێنی خەڵکی بەریتانیا بە چوونەدەرەوەی ئەم وڵاتە لە ئەندامەتی یەکێتی ئەوروپا دڵنیایی دەدات، کە باوەڕی بە توانای وڵاتانی ئەوروپی هەیە و دەشڵێت:هیوادارم وڵاتانی ئەوروپی لە سەر پلانێکی تۆکمە وژیرانە بگەنە رێککەوتن، تا بەم هۆیەوە قۆناغی چوونەدەرەوەی بەریتانیا بە سەرکەوتووی ببڕین.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتەی بەشی عەرەبی رۆیتەرز، سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەوەش دەخاتە روو، کە سەرباری کاردانەوە و دژکردەوەکان بە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکیتی ئەوروپا، دڵنیایی دەردەبرێ کە وڵاتانی ئەوروپا سەرکەوتوانە لە گەڵ ئەم پرس وقۆناغە بە سەرکەوتووی مامەڵە دەکەن.
ئۆباما هەروەها پێشبینی دەکات، کە وڵاتانی دۆستی ئەمریکا لە ئەوروپا، دەربارەی مانەوەی ئەم یەکێتییە و پێش خستنی ریێگاچارە ومیکانیزمی گونجاو دەگرنە بەر.