نوچە-تسنیم
جێگری نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا رۆژی هەینی،٣٠ حوزەیران بۆ تاوتوێکردنی رێکارەکانی چارەسەری قەیرانی سوریا سەردانی ئەمریکا دەکات.
بو گوێرەی روسیا الیوم، ستێفان دی مستۆرا لەم بارەوە رایگەیاندووە، هەوڵەکانی بە ئاراستەی رێکخستن و هەماهەنگ کردنی کاتێکی دیاریکراوە بۆ دەست پێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا-یە.
دی مستۆرا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە وتووێژەکانی چارەسەری قەیرانی سوریا لە گەڵ کۆمەڵێک کێشە بەرەورویە و یەک لەوان، گەرەنتی کردنی بەشداری کوردەکانە لە سوریا، دی مستۆرا هەروەها ئاماژە بەوەدەکات، کە تاوەکو ئێستا یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بە گوێرەی پیویست نەبووە.
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەوڵەکان دەبێ لە چوارچێوەی لێک نزیککردنەوەی روانگە و بۆچوونی لایەنەکانی ئەم وتووێژانە بێت.
جێگری نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بەم سەردانەی دی مستۆرا بۆ ئەمریکا وردەکاری زیاتری نەخستۆتە روو.