جۆن کێری: چوونە دەرەوەی بەریتانیا دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ناتۆ

0

نوچە-مهر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بە هۆکای بەهێزتربوونی ناتۆ وەسف دەکات.

بە گوێرەی ئاسپن دەیلی نیوز، جۆن کێری، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، کار ناکاتە سەر ناتۆ و بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی هاوکارییەکانی نێوان ئەندامانی ئەم رێکخراوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ناتۆ بەم زووانە پڕۆژەکانی  خۆی بۆ گەرەنتی کردنی ئەمن و ئاسایشی وڵاتانی هێڵی پێشەوەی ناتۆ لەوانە ئۆکراینیا و لەهستان دەستپێدەکات.

کێری لە میانەی دانیشتنی تایبەت بە پرسیار و وەڵام، لە ئەنستیتۆی ئاسپن هەروەها باس لەوە دەکات، کە ناتۆ کۆمەڵێک رێوشوێن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەران لە یۆنان  ولیبیا دەگرێتە بەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com