نوچه- ئه‌لعه‌ره‌بیه
رۆژی چوارشه‌ممه باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی گه‌لی توركیا ده‌كات دوای هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیسته‌نبوڵ، كه بووه هۆی كوژرانی 41 كه‌س.
ئۆباما له كاتێكدا كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان ده‌كرد، له میانه‌ی گه‌شتێكیدا بۆ كه‌نه‌دا، گوتی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكۆماری توركیا، په‌پابه‌ندی ئه‌مریكام بۆ جه‌نگ له دژی داعش دووپات كردوه‌ته‌وه.
له پێشووشدا جۆش ئێرنستی وته‌بێژی كۆشكی سپی دەڵێت، ئۆباما هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌شی توركیا ده‌كات ،ئه‌گه‌ر پێویستیان پێبێت، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كان.
ئێرنست روونیشی كرده‌وه، كه ئۆباما له كه‌نه‌دایه بۆ به‌شداری كردن له لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكای باكور، هه‌ر له‌وێش په‌یوه‌ندی به ئه‌ردۆگانه‌وه كردووه.
وته‌بێژه‌كه هەروەها گوتی، هه‌ر زانیارییه‌كمان ده‌ست بكه‌وێت و به‌سود بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی توركیا، به دڵنیاییه‌وه پێشكه‌شییان ده‌كه‌ین، روونیشی كرده‌وه، كه ئه‌وان تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه، نییە.
بیناڵی یڵدرمی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیاش رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند، هێرشه‌كه جێ په‌نجه‌ی داعشی پێوه دیاره.
ئێرنست هه‌روه‌ها راشیگەیناد” تا ئێستا نیگه‌رانین سه‌باره‌ت به تواناكانی داعش، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره هێرشه تیرۆرستیانه، نه‌ك هه‌ر له عێراق و سوریا، به‌ڵكو له جێگه‌ی تریش”.
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك، كه گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی توركیا و یانزه‌هه‌مینه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، بوه هۆی كوژرانی 41 كه‌س و برینداربوونی 239 كه‌سیتر.