نوچه- بلومبێرگ
تۆڕی ” بلومبێرگ”ی هه‌واڵی له راپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد، كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕینی سوریا له ساڵی 2011 ئێران ملیۆنان به‌رمیل نه‌وتی له رێگه‌ی كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كانییه‌وه بۆ رژێمی ئه‌سه‌د ناردووه، له پێناو رێگرتن له كه‌وتنی رژێمه‌كه‌ی و به‌رده‌وام بوون له سه‌ركوتكردنی گه‌له‌كه‌ی و فراوان كردنی هه‌ژموونی ئێران له سوریا.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕش، له ساڵی 2011 ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سوریا له 400 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه بۆ 20 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زی، به‌پێی خه‌مڵاندنێك كه وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا، به‌مدواییانه ئه‌نجامیداوه.
له هاوینی رابردوودا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه، كه ئێران یارمه‌تی رژێمی سوریا ده‌دات، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی كه هه‌یه‌تی، له رێگه‌ی ناردنی نه‌وت به شیوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ سوریا، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و كه‌شتییه بارهه‌ڵگرانه زۆر روون نییه.
جوڵه‌ی كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له ئە‌مساڵدا ئێران نزیكه‌ی 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ره‌وانه‌ی سوریا كردووه، واتا رۆژانه 60 هه‌زار به‌رمیل.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له چه‌ند مانگی رابردوودا، سوریا نزیكه‌ی 600 ملیۆن دۆلار هاوكاری له ئێرانه‌وه پێگەیشتووە.