کابینەی ئسرائیل رێککەوتنی ئاسایی کردنەوە پەیوەندیەکانی لە گەڵ تورکیا پەسەند کرد

0

نوچە-ئیسنا

کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی دەڵێت، کابینەی ئیسرائیل رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتەی لە گەڵ تورکیا پەسەند کردووە. رێککەوتنێک لە لە رۆژانی رابردوودا لە لایەن بەرپرسانی دوو وڵاتەوە واژۆ کرابوو.

تورکیا و ئیسرائیل لە رۆژانی رابروودا، رێککەوتنێکیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دبلۆماسیەکانی نیوانیان واژۆکرد. ئەم رێککەوتنە ئەنجامی دانیشتنی شاندی دبلۆماتکارانی هەردوو وڵات لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بوو.

بە گوێرەی ئەم رێککەوتنە، تەل ئەبیب رێگە دەدات بە تورکیا کە یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکای خۆی رەوانەتی کەری غەزە بکات و  لە بەرامبەردا تورکیا مەرجی خۆی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ سەر غەزە وەلاناوە.

سەرۆکایەتی تورکیا لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە لە رۆژانای داهاتوودا باڵوێزەکانی خۆیان دەستنیشان دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com