نوچه- رایه
سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی بۆ توێژینه‌وه و به‌دواداچوونی سیاسه‌تی ستراتیژی، داوای وه‌ستاندنی كاری كوشتن و وێرانكاری كرد، كه له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بی سوننه ده‌كرێت له عێراق، كه له‌ژێر په‌رده‌ی ئازاد كردن و تۆڵه سه‌ندنه‌وه له داعش له فه‌لوجه ده‌كرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه ده‌ستدرێژی زۆر توند و ئاشكرا هه‌ن بۆسه‌ر مافه‌كانی مرۆڤی خه‌ڵكی سڤیلی فه‌لوجه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
له هه‌ڵسه‌نگاندی ئه‌و دۆخه‌ی له فه‌لوجه رووده‌دات ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌ڵێت، سیاسه‌ته‌كانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه رۆڵی نابێت له ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ره‌ی دژی داعش و حكومه‌تی ناوه‌ند له لایه‌ك و، كۆمه‌ڵگه ناوخۆییه‌كانی پارێزگا سوننه نشینه‌كانی ژێرده‌ستی داعش له لایه‌كی تر، له راستیدا ئه‌م سیاسه‌ته به پله‌ی یه‌كه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی داعشدایه.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ئه‌وه‌ی ناوییان ناوه جه‌نگی دژی داعش له فه‌لوجه، ئه‌ڵقه‌یه‌كه له ” جه‌نگی تایفه‌گه‌ری” كه ئێستا له عێراقدا هه‌یه، ئه‌و هێرشه تایفه‌گه‌رییه ده‌بێته كۆسپ له به‌رده‌م هه‌ر كارێك كه بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی گوت، كه كاره‌كانی تۆڵه كردنه‌وه له خه‌ڵكی سڤیل دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌كه نه‌بوو هه‌روه‌ك له تكریت روویدا، به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌دا روویدا، هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تاوه ده‌ركه‌وت كه بنه‌مای به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبی له جه‌نگی فه‌لوجه‌دا بۆ به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وتی سیاسی بوو و به‌لای ئه‌وانه‌وه جه‌نگێكی ره‌مزی بوو.