نوچه-ئاژانسه‌كان
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد، كه سوپای پاسدارانی ئێران به نیازه فه‌یله‌قێكی نوێ به ناوی فه‌یله‌قی ” به‌قیع” دروست بكات، كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به نوسینگه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، كاری ئه‌م فه‌یله‌قه‌ش تێكدانی سه‌قامگیری وڵاتانی كه‌نداو ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه دەڵێت ” سێ هه‌زار خۆبه‌خش له ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و كوێتی و به‌حره‌ینی و سعودی له سه‌ربازگه‌ی تایبه‌ت له پارێزگای میسانی باشوری عێراق و كوت و دیاله مه‌شقییان پێده‌كرێت، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی قاسم سوله‌یمان فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران.
ئه‌و خۆبه‌خشانه راهێنانییان له‌سه‌ر فڕۆكه و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و گه‌یاندن و دروست كردنی چه‌كی بێده‌نگ و بۆمب و ته‌قینه‌وه پێده‌كرێت، ئه‌مه جگه له كاری تیرۆر كردن و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی كه‌نداو، هەروەها چۆنێتی رزگار بوون له ئامێره‌كانی چاودێری.
چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سوپای پاسداران، سه‌رپه‌رشتی باره‌گای سه‌ره‌كی فه‌یله‌قی به‌قیع ده‌كه‌ن له به‌سره كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری كوێت، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ میلیشیا عێراقییه‌كانی وه‌ك فه‌یله‌قی به‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و حیزبوڵڵا.
چالاكییه‌كانی ئه‌م فه‌یله‌قه له وڵاتانی كه‌نداو ده‌بێت ، به تایبه‌تی ” كوێت و به‌حره‌ین و سعودیه” ، دوای ئه‌وه‌ی ئێران سه‌ركه‌وتوو بوو له جه‌نگی فه‌لوجه، كه ببوه رێگرێك له‌به‌رده‌م فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ، بۆ ئه‌وه‌ی واقیعێكی ئیداری نوێ بسه‌پێنن و ناوچه‌یه‌كی فراوانی پارێزگای ئه‌نبار بخه‌نه سه‌ر پارێزگای كه‌ربه‌لا، به مه‌به‌ستی دابڕاندنی سوننه‌ی عێراق له سوننه‌ی سعودیه.
ده‌رباره‌ی چۆنیێتی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و خۆبه‌خشانه بۆ عێراق سه‌رچاوه‌كه گوتی ” به بیانوی سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه ئه‌و خۆبه‌خشانه دێنه عێراق و له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و نه‌جه‌ف، مۆری هاتنه ناوه‌وه له پاسپۆرته‌كانییان نادرێت، له هۆتێلی تایبه‌ت كه بۆیان دابینكراوه پێشوازی ده‌كرێن و پاشان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سه‌ربازگه‌كانی تایبه‌ت به فه‌یله‌قه‌كه له شاره‌كانی عه‌ماره و كوت و به‌سره و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و دیاله”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پێیوایه كه ” فه‌یله‌قی به‌قیع له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته یان چه‌ند مانگی كه‌می داهاتوودا، كاری تێكده‌رانه له سعودیه و به‌حره‌ین و كوێت ئه‌نجام ده‌دات”.