نوچەنێت-شفقنا
دوای ئەوەی کە لە ناوەندی شاری لەندەن هێرش کرایە سەر گەڕەکی لەهستانیەکان، نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەگەری زۆربوونی هێرشە رەگەزپەرەستانەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی ئەوروپا لە بەریتانیا رووی لە زیادبوونەوە و نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بارەیەوە هۆشداریدا.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا، زەید رەعد حسێن، سەرۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوای لە بەریتانیا کردووە، کە هاوکات لە گەڵ چوونەدەرەوەی ئەم وڵاتە لە یەکیتی ئەوروپا، پیش بە زۆربوونی هێرشە رەگەزپەرەستانەکان بگرێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها نیگەرانی خۆی دەربارەی هێرش بۆ سەر هاووڵاتیانی ئەوروپا لە بەریتانیا خستۆتەڕوو.