نوچەنیت-میزان
راوێژکاری ئەڵمانیا دوای دیدار و چاوپێکەوتنی لە گەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا دەڵێت، ئیمکانی گەڕانەوەی بەریتانیا بۆ یەکیتی ئەوروپا بوونی نییە.
ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، بڕیاری بەریتانیا بۆ چوونە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا بە شێوەیەکە کە ئیمکانی گەڕانەوەی بۆ نییە.
مێرکل، وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە هیچ رێگایەک بۆ گەڕانەوەی بەریتانیا بۆ ناو یەكێتی ئەوروپا نابینێت باس لەوە دەکات، کە بابەتی چوونەدەرەوەی بەریتانیا تاوەکوو ئێستا لە گەڵ دەیڤید کامێرۆن بە تەواوی تاوتوێ نەکراوە.
راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی، ئیدی سەردەمی خولیا و ئارەزووەکان بە سەر چووە و گشتپرسی بۆتە واقع.
دەوڵەتی بەریتانیا، 23ی حوزەیران بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مانەوەی یان دەرچوونی لە یەکێتی ئەوروپا، گشتپرسیەکی ئەنجامدا، کە تیایدا 52%ی خەڵکی ئەم وڵاتە دەنگیان بە چوونە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا دا.