یەڵدرم: داعش لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ بەرپرسیارە

0

نوچەنێت- سکای نیوزی عەرەبی

سەرۆکوەزیرانی تورکیا وێڕای ئاماژەدان بەوە کە بە هۆی تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ 36 کەس گیانیان لە دەستداوە رایدەگەیەنێت، کە داعش ئەنجامدەر و بەرپرسیاری ئەم هێرشە تیرۆرستیەیە.

بە گوێرەی کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، بیناڵی یەڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا، دوای ئەوە دۆخی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئاتاتورک لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئەم وڵاتەوە کۆنترٶل کرا بە راگەیەنەکانی گوتووە، کە 36 کەس بە هۆی ئەم تەقینەوانەوە کوژراون، بیناڵی رایگەیاندووە، کە بە پێی کۆمەلێک بەڵگە و ئاماژە لامان روونە کە داعش لە پشت ئەم هێرشەدایە.

یەڵدرم، بێ ئەوەی کە ئاماژە بە ناسنامەی ئەنجامدەرانی هێڕشە خۆکوژیەکەی سەر فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ بدات تەنهاگوتوویەتی، کە خۆۆکوژەکان بە تاکسی چوونەتە فڕۆکەخانەوە و پاشان خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغەکان تەقاندۆتەوە کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ئەم هێرشە.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە لێدوانەکەیدا ئاماری تەواوی بریندارەکانی نەخستەڕوو، بەڵام بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ و زانیاری و راگەیەنەکانی تورکیا نزیک بە 147 کەس بە هۆی ئەم هێرشەوە بریندار بوون.

ئەم هێرشە تیرۆرستیە، لە لایەن کۆمەڵگای جیهانیەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو مەحکوم کراوە.

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەکەکەی وەک هۆکار و ئەنجامدەری ئەم هێرشانە تۆمەتبار کردبوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com