نوچه‌نێت-عه‌ره‌بیه
ئاواره سوننه‌كانی خه‌ڵكی (جرف الصخر) ی باكووری پارێزگای بابل دوای دوو ساڵ ئاواره‌یی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و له كوردستان ئاواره‌ن، چونكه حه‌شدی شه‌عبی رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێنادات.
ئه‌و شارۆچكه‌یه ده‌كه‌وێته باكووری پارێزگای بابل و باشوری پارێزگای به‌غدا، ساڵی 2014 دوای شه‌ڕێكی قورس میلیشیا شیعه‌كان به سه‌ركردایه‌تی قاسم سلێمانی توانیان له‌ده‌ست داعش ده‌ریبهێنن، هه‌ر ئه‌وكاته به دانیشتووانه سوننه‌كه گوت شارۆچكه‌كه جێبهێڵن.
به‌پێی راپۆرتی ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بییه، میلیشیا شیعه‌كان هه‌ستاون به گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه و نایانه‌وێ چیتر خه‌ڵكی سوننه‌ی تێدا بمێنێ، بۆیه ناهێڵن سوننه‌كان بۆی بگه‌ڕێنه‌وه.
كه‌ناڵه‌كه، باسی چیرۆكی خانمێكی ئه‌و شارۆچكه‌یه ده‌كات، كه له بیابانه‌كانی بابل و به‌غداوه هه‌ڵاتووه و ئێستا له چیاكانی كوردستانه، كۆشك و مه‌زراكه‌ی له لایه‌ن میلیشیای حزبوڵڵای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییەوە داگیكراوه و ئێستا له كوردستان وه‌ك ئاواره‌یه‌ك ژیانێكی هه‌ژارانه به‌سه‌رده‌بات.