ئەمریکا، کۆریای باشور و ژاپۆن گەمارۆی زیاتر دەخەنە سەر کۆریای باکور

0

نوچە-ئیرنا
ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمی ژاپۆن، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی حوزەیران رایگەیاندووە کە ئەمریکا،کۆریای باشور و ژاپۆن لە دانیشتنێکی هاوبەشدا رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو سەبارە بە داننای گەمارۆی زیتار بۆ سەر کۆریای باکور کۆدەبەنوە.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی کیۆدۆی ژاپۆن، چو جو هیوک، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن ئەمرۆ رایگەیاندووە ئەم سی وڵاتە بریار وایە، لە کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتەکانی خۆیان سەبارەت بە دانانی گەمارۆی زیاتر بۆ سەر کۆریای باکور بە هۆی تاقیکردنەوە موشەکی و ئەتۆمییەکانی ئەم وڵاتە بخەنە روو.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە تۆکیۆ گوتویەتی :ئەم سی وڵاتە لەم دانیشتنەدا روونکردەوەی زیتر سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمی و موشەکیەکانی کۆریای باکور دەخەنە بەردەم وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان، تا لەم رێگەوە بە دڵنییایەکی زۆرترەوە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆریای باکور تاوتوێ بکەن.
ئەم دانیشتنە بڕیار وایە، رۆژی پێنج شەمەم کاتژمیر ١١ بە کاتی نیۆیۆرک بە ئامادەبوونی وڵاتانی ئەندام،زانایان،نوێنەرانی دامەزراوە. نێودەوڵەتیەکان، شارەزایانی ئەتۆمی و موشەکی لیژنەی تایبەت بە کۆریای باکور بە رێوەبچێ و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ئەم لە کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەم پرسە تاوتوێ بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com