نوچە-ئیسنا
کرملین ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢٨ی حوزەیران رایگەیاند، سەر باری ئەوەی کە سەرۆککۆماری تورکیا بە داخبوونی خۆی سەبارەت بە خستنە خوارەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکەی روسیا خستۆتە روو، بەڵام ناکرێ چاوەڕێی ئەوە بکەین لە ماوەی چەند رۆژدا پەیوەندیەکانمان لە گەڵ ئەم وڵاتە ئاسایی ببێتەوە .
بە گوێرەی رۆیتەرز، پێشتر ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا رایگەیاندبو، مەرجی سەرەکی روسیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەل تورکیا ئەوەیە، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فەرمی داوای لێبوردن لەم وڵاتە بکات.
دواتر ئەردۆغان لە نامەیەکدا، کە ئاراستەی پوتینی کردن بەداخ بوونی خۆی راگەیاندو گوتی، بە بەم زووانە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ روسیا دەگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی .
بەم حاڵەشەوە، گوتەبیژی کرملین ئەمڕۆ سێ شەممە لە میانەی کۆنفڕانسیکی تەلەفونی لە گەڵ رۆژنامەنووسان، رای وڵاتەی خستە روو و گوتی، نابێ وابیر بکەینەوە کە لە ماوەی چەند رۆژدا هەموو شتێک ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام هاوکاتیش جەختی لەوە کردۆتەوە، کە هەوڵەکان بەم ئاراستەیەدا بەردەوامە.
دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کرملین باسی لە ویستی پوتین کردووە، بۆ بەستنی پەیوەندییەکی دۆستانە لە گەڵ تورکیا و بە هەنگاوێکی گرنگی وەسف کردووە.
بە گوتەی پسکۆف، پوتین و ئەردۆغان بڕیاروایە، رۆژی چوارشەممە ٢٩ی حوزەیران لە سەر دەست پێشخەری مۆسکۆ بە لە ریگای تەلەفونەوە گفتوگۆ بکەن.