نوچه-واشنتن ئێگزامینه‌ر
رۆژنامه‌ی ” واشنتن ئێگزامینه‌ر” به‌یاننامه‌یه‌كی ” وێب ستینی هۆیه‌ر”ی سه‌رۆكی دیموكراته‌كانی له كۆنگرێس بڵاو كرده‌وه، كه تیایدا ره‌خنه‌ی گرتوه له بڕیاری ” گروپی كاری دارایی” تایبه‌تمه‌ند به چاودێری سپی كردنه‌وه‌ی پاره، كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك سزاكانی سه‌ر ئێرانی هه‌ڵگرتوه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه پێیوایه كه تاران به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه له بواری گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سپی كردنه‌وه‌ی پاره و پشتیوانی كردنی تیرۆر.
هۆیه‌ر پێیوایه، بڕیاری گروپی كاری دارایی وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك بۆ رژێمی مه‌لاكانی ئێران سه‌یر ده‌كرێت.
هۆیه‌ر ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ” تا ئێستاش ئێران ده‌وڵه‌تێكی پشتیوانیكه‌ری تیرۆره، ئه‌مه جگه له كار‌و چالاكییه نامه‌شروعه‌كانی تری”.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆی راگه‌یاند له بڕیاری ” گروپی كاری دارایی” و هه‌ر كیانێكی تر كه ئه‌و بڕوایه بداته ئێران، كه ده‌توانێت دووباره بگه‌ڕێته‌وه نێو سیستمی دارایی جیهانی به‌بێ گۆڕینی ره‌فتاره مه‌ترسیداره‌كانی”.
ئه‌وه‌شی گوت، كه له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ناتوانرێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت، له كاتێكدا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی قێزه‌ونی پاڵپشتی تیرۆر و تێكده‌ری سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كار ده‌كات.