نوچه- سی ئێن ئێن
عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ده‌ڵێت” هه‌موو جیهان ئاگاداری پشتیوانییه‌كانی ئێرانه بۆ تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه”.
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی مارك ئیرۆلت، جوبه‌یر گوتی ” پێویسته ئێران رێزی پره‌نسیپی دراوسێیه‌تی بگرێت و ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروباری ئه‌وانیتر و، واز له هه‌نارده كردنی شۆڕش بهێنێت، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و كارمان به‌سه‌ر شۆڕشه‌وه نییه”.
جوبه‌یر دەڵێت ” ئێران میلیشیای تایفه‌گه‌ری دروست كردوه و رۆڵێكی نه‌رێنی ده‌گێڕن له تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه، میلیشیای له عێراق و سوریا هه‌یه و هه‌وڵی به‌قاچاخ بردنی چه‌ك ده‌دات”.
ده‌رباره‌ی حیزبوڵڵای لو‌بنانیش جوبه‌یر دەڵێت، حیزبوڵا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لوبنان كار ناكات، به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران كار ده‌كات، هه‌ر حیزبوڵڵا و ئێرانیشن كه ناهێڵن سه‌رۆكی لوبنان هه‌ڵبژێردرێت، حیزبوڵڵا هۆكاری بۆشایی سیاسی لوبنانه، چونكه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بۆشایی سیاسی لوبنان په‌كده‌خه‌ن.