نوچەنێت
تورکیا ورەدەکاریەکانی رێککەوتنی خۆی لە گەڵ ئیسرائیل بۆ ئاسایی کردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دەخاتەڕوو، ئەمەش داوای ئەوە دێت کە پەیوندییەکانیان بۆ ماوەی 6 سال پچڕاندبوو.
بە گوێرەی روسیا الیوم، بیناڵی یەڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بە ئاماژەدان بەەوەی کە دوو وڵات، سەبارەت بە دەقی لێکتێگەیشتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان گەیشتوونەتە رێککەوتن، گوتویەتی، قۆناغی یەکەمی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان، دەستبەجێ دوای ئەوەی کە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە رۆژی سێشەممە 28ی حوزەیران، لە لایەن راوێژکارانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و ئیسرائیلەوە واژۆ کرا، دەستپێدەکات.
یەلدرم هەروەها رایگەیاندووە، چالاککردنەوەی باڵوێزخانەکانی دوو وڵات و گەڕانەوەی باڵوێزەکان دەستبەجێ دوای ئەوەی کە دەقی لێکتێگەیشتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە لایەن پەرلەمانی دوو وڵاتەوە پەسەندکرا دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. بڕیار وایە یاداشتەکە لە پەرلەمانی هەر دوو وڵات بخرێتە دەنگدانەوە.
یەڵدرم هەروەها رایگەیاندووە، کە دەقی لێکتێگەیشتنەکە شمولی تەواو کردن و بە ئەنجام گەیاندنی پرۆژەکانی دامەزراوەی”ئاوەدانکردنەوە”ی تورکیا لە کەرتی غەزە و خێراترکردنی سازدانی ناوچەی پیشەسازی لە جنین دەکات. بەڵام سەبارەت بە هۆکاری پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات یەڵدرم دەڵێت، مەبەستم هێرشەکەی هێزەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر کەشتی یارمەتیگەیاندنی تورکیایە، تەل ئەبیب بەڵێنی داوە کە بڕی 20 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بدات بە بریندارەکان و بنەماڵەی قوربانیانی ئەم هێڕشە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەم لێکتێگەیشتنە، کاریگەرییەکی زۆری لە سەر هەڵگرتنی گەمارۆە سەپێندراوەکەی سەر فەلەستین و بە تایبەتی کەنارەی غەزە دەبێت، کە بەشێکی تایبەتە بە دانی قەرەبوو بە قوربانیانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتیەکی تورکیا.
یەڵدرم جەخت لەوە دەکاتەوە، کە مەرجێکی سەرەکی کە لە هەمووان گرنگترە و لە لایەن ئیسرائیلەوە جێبەجیکراوە، داوای لێبوردنی کابینەی حکومەتی ئەم وڵاتەیە لە تورکیا بە شێوەیەکی فەرمی.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەڵێت، هەر چەند گەیشتن بە وەها رێککەوتنێک کاتێکی زۆر دەخایەنێ، بەڵام بڕیاروایە، رۆژی هەینی داهاتوو، یەکەم کەشتی تورکیا، کە هەڵگری زیاتر لە 10 هەزار تەن یارمەتی مرۆڤدۆستانەیە بۆ خەڵکی کەرتی غەزە، بگاتە کەنارەی بەندەری”ئەسدود”.
بەم پێیە، لە کاتیکدا کە ئیسرائیل و تورکیا ئەم رێککەوتننامەیە واژۆ دەکەن، کە گریمانە دەکرێ پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بۆ جارێکی دیکە بگاتە ئاستێکی بەررفراوان. سەرۆکوەزیرانی ئەم دوو وڵاتە ئەم رێککەوتنەیان بە گرنگ وەسفکردووە.
بەم پێیە و بە گوتەی یەلدرم،هەنگاوە گەورەکە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی دوو وڵات دەنرێ و دوو وڵات لە کەمترین کاتی مومکین لە ئاستی دیپلۆماسیدا پەیوەندییەکانیان گرێ دەدەنەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان رێککەوتننامەی ئیسرائیل و تورکیا سبەی چوار شەممە 28ی حوزەیران، لە لایەن بەرپرسانی دوو وڵاتەوە واژۆ دەکرێت.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە 27ی حوزەیران لە دیداروچاوپێکەوتنی لە گەل جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رۆم رایگەیاندووە، کە رێککەوتنی نێوان تورکیا و ئیسرائیل شوێندانەرییەکی زۆری لە سەر ئابووری ئیسرائیل دەبێت.
چەند رۆژ بەر لە ئێستا رۆژنامەی حورییەتی تورکیا لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، کە تورکیا و ئیسرائیل لە بەرنامەیان دایە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان هەر کامەو لە ئاست خۆیاندا هەنگاوی پێویست بنێن.