نوچەنێت-قطرە
تا ساڵی 2030 زیاتر لە 69 منداڵ پێش ئەوەی تەمەنیان بگاتە 5 ساڵی، گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.
بە گوێرەی ئەلجەزیرە، سندووقی فریاگوزاری یۆنیسێف ئەمڕۆ سێشەممە، 27 ی حوزەیران رایگەیاندووە، کە لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر لە 69 منداڵ بە هۆی تووشبوونیان بە نەخۆشی بە تایبەت لە وڵاتانی سەحرای ئەفریقا دوووچاری مردنی پێشوەختە دەبن.
جگە لە نەخۆشی، هۆکارێکی دیکەی مردنی پیشوەختی ئەم منداڵانە، رووداوی سروشتی، شەڕ و توندوتیژییە، وەک هۆکار ئاماژەی پێدراوە.
نیوەی ئەم رێژەیە لە منداڵان، کە مەترسی گیان لەدەستدانی پێشوەختیان لە سەرە لە ئەفریقان. وڵاتی ئەنگۆل لە سەرووی ئەم ریزبەندییەدایە، بەو هۆیەی کە لە هەر هەزار منداڵی ئەم وڵاتە، 157 کەسیان پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی 5 ساڵی گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.