کۆشکی سپی: ئێران نابێ چیدیکە یارمەتی حزبوڵڵا بدات

0

نوچەنێت-میزان

گوتەبێژی کۆشکی سپی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئیران نابێ درێژە بە یارمەتییەکانی بۆ حزبوڵڵای لوبنان بدات.

ئێریک شۆڵتز، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە، کە ئێران دەبێ یارمەتییەکانی بە حزبوڵڵای لوبنان رابگرێت.

شوڵتز ئەوەش وەبیر دێنێتەوە، کە وڵاتانی گروپی1+5 سەرەڕای جیاوازی بۆچوونیان لە سەر زۆر بابەت، لە دەور یەک کۆبوونەوە تا توندترین گەمارۆکان بخەنە سەر ئێران، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە ئێران راکێشی بۆ سەر مێزی وتووێژ، لە ئەنجامدا چارەسەرێکیان بۆ بەربەستکردنی ئێران لە دەستڕاگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی بدۆزنەوە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتی کردنی تیرۆریزم و دەشڵێت، ئێمە ئاگادارین کە ئێران پاڵپشتی حزبوڵڵای لوبنان دەکات،هەر بۆیە توندترین گەمارۆکانمان خستە سەر ئەم وڵاتە.

شوڵتز هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر ئێران تیرۆریزم دابین بکات و سەرچاوەکانی خۆی بخاتە خزمەت حزبوڵڵای لوبنانەوە، ئەمە لە خۆییدا شوێندانەری زۆری هەیە. گوتەبێژی کۆشکی سپی جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە نایانهەوێ لە گەڵ وڵاتێک لە پەیوەندیدا بن کە دەبێتە سەرچاوەی دارایی بۆ تیرۆرستان.

گوتەبێژی کۆشکی سپی، هاوکات داوا دەکات ئێران دەست لە پشتگیریکردنی تیرۆریزم و حزبوڵڵای لوبنان هەڵبگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com