نوچەنێت- عه‌ره‌بی 21
ژماره‌یه‌ك ژه‌نه‌راڵی خانه‌نشینی ئیسرائیلی داوای چڕ كردنه‌وه‌ی پاڵپشتییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ هێزه كوردییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، له پێناوی باشتر كردنی تواناكانییان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داعش.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه مێژوو نووسی سه‌ربازی ئاوری میلیشتاین، له گه‌ڵیان سازیداوه و رۆژنامه‌ی مه‌عاریف بڵاوی كردۆ‌ته‌وه، ئه‌و ژه‌نه‌راڵانه كه ژماره‌یه‌كیان سه‌رپه‌رشتی راهێنانی ئه‌و هێزه كوردانه‌یان كردووه كه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا له دژی رژێمی سه‌ددام جه‌نگاون، ده‌ڵێن ئه‌زموونه‌كانی رابردوو ده‌یسه‌لمێنێت كه له هه‌موو لایه‌كیتر زیاتر ده‌توانرێت گره‌و له‌سه‌ر كورده‌كان بكرێت”.
ئه‌و ژه‌نه‌راڵانه حكومه‌تی ئیسرائیلییان هاندا كه دوو دڵ نه‌بێت له پێدانی ئه‌و چه‌كه زرێپۆشانه‌ی كه له پێداویستی ئیسرائیل زیاده به كورد.
ئه‌و ژه‌نه‌راڵانه ده‌ڵێن، پێویسته ئیسرائیل و رۆژئاوا هاوكاری كورد له عێراق و سوریا بكه‌ن به پێدانی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو و زانیاری سه‌ربازی، ئه‌مه جگه له گه‌شه‌پێدانی پرۆگرامی مه‌شق و راهێنانی ئه‌ندامه‌كانییان” له پێناو به‌هێز كردنی توانا سه‌ربازییه‌كانیان و كارایی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانیان”.
ژه‌نه‌راڵه‌كان روونیان كردۆتەوە كه “ناكرێت ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه مێژووییه‌ی نێوان كورد و ئیسرائیل له‌یاد بكرێت و ده‌بێت ببێته هانده‌ر بۆ پشتیوانی لێكردنییان، به‌و پێیه‌ی به‌ستنی هه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌ك له نێوان ئیسرائیل و هه‌ر كیانێكی كوردی له سوریا و عێراق، كارێكی گه‌وره ده‌بێت”.