تاڵەبانی بەنیازە کۆبونەوەی پێنج سەرکردەکە رێکبخات
نوچەنێت.NRT
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست NRT كه‌وتوون، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كار بۆ سازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لوتكه ده‌كات له‌نێوان سه‌رۆك‌و سكرتێری هه‌ر پێنج هێزه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به NRT ڕاگه‌یاند: تاڵه‌بانی سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌سلێمانی ده‌مێنێته‌وه و به‌نیازه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی كورد به‌رامبه‌ر به‌قه‌یرانه‌كانی به‌غدا، كۆبونه‌وه‌یه‌كی لوتكه ڕێكبخات له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتی دیموكراتی كورستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، سه‌رباری ئاڵۆزی‌و سه‌ختی ئه‌م ئه‌ركه له‌ئێستادا، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێم ئاماده‌یی دیالۆگ و وت‌ووێژیان هه‌یه، پێده‌چێت تاڵه‌بانی له‌سازدانی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت.
